هەڵمەتی خزمەتگوزاری بەردەوامە

شەقامى ساراى پیرەمەگروون چیمەنتۆ کرا و خاشاکى دەربەندیخانيش پاككرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێک لە شەقامى ساراى پیرەمەگروون چیمەنتۆ کرا و هەڵمەتێکى بەرفراوانى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاکيش لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستى ئاسانکارى بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییان، سەرۆکایەتیى شارەوانیى پیرەمەگروون بەشێک لە شەقامى سەرەکى (سارا)ى شارۆچکەکەى چاککرد و سەرەتا بە پاککردنەوەى بەشى زیانلێکەوتووى شەقامەکە دەستیپێکرد و پاشان شیشبەند و چیمەنتۆی کرد.

هەروەها دەڵێن، “بە سەرپەرشتى راستەوخۆى سەرۆکایەتیى شارەوانیی دەربەندیخان، ژینگەپارێزان هەڵمەتێکى بەرفراوانى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاکیان لە ناوەندى قەزاى دەربەندیخان جێبەجێ کرد و هەڵمەتەکە لە باخچەى ئاوارەکانەوە دەستیپێکرد تا ناوچەى پیشەسازى دەربەندیخان، هەڵمەتەکە بە بەشدارى چەند ژینگەپارێزێک و بەکارهێنانى شۆڤڵ و بارهەڵگرى تایبەتمەد بە گواستنەوەى خۆڵ و خاشاک بەڕێوەچوو”.