"سەرەگەورەکان" لەپشتییەوەن

پارێزەرێک: زیندانەکان بوونەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پارێزەرێکی راوێژکار هۆشداری دەدات لەوەی کە زیندانەکان لەبری ئەوەی ببنە شوێنی چاکسازی، بوونەتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و زۆر کەس بەهۆی تاوانێکی بچووکەوە دەچنە زیندان و وەک ئالودەبوو دێنە دەرەوە، هاوکات ئاشکرای دەکات کە “سەرەگەورەکان” و بەرپرسان لەپشت چاندنی بازرگانی بچووکەوەن.

کەیسەکانی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان لە دادگاکان ڕووی لە زیادبوونێکی مەترسیدار کردووە ، بەشێوەیەک چەندین کەس لەناو خودی چاکسازییەکانەوە فێری بەکارهێنانی ئەو ماددانە بوون.

یەکێک لە چیرۆکە کاریگەرەکان، باوکێکە کە منداڵە 10 ساڵانەکەی خۆی فێری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کردووە، ئەمەش قەبارەی ئەو کارەساتە کۆمەڵایەتییە نیشان دەدات کە ماددە هۆشبەرەکان دروستیان کردووە.

دکتۆر سانا کەمال، پارێزەری راوێژکار، بە 964ـی وت: “کەیسەکانی ماددەی هۆشبەر زۆرن، یەکێک لە زیندانییەکان کە لەسەر ماددەی هۆشبەر گیرابوو، لەناو خودی زینداندا دەستی بە بازرگانیکردن کردبووەوە و چەندین کەسی دیکەی تووش کردبوو.”

سزای یاسایی بەکارهێنەر و بازرگانەکان چین؟

بەپێی یاسا، سزای ئەو کەسانەی مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن بەم شێوەیەیە:

بازرگانیکردن و چاندن: ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن یان دەیچێنن، سزاکەیان زیندانیکردنی هەتاهەتایی یان 15 ساڵە، لەگەڵ پێبژاردنێک کە لە 30 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا 90 ملیۆن دینار.

بەکارهێنان: ئەو کەسانەی تەنیا بەکارهێنەرن، سزاکەیان سێ ساڵ زیندانیکردنە، لەگەڵ پێبژاردنێک لەنێوان پێنج ملیۆن دینار بۆ 10 ملیۆن دینار.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە چارەگى یەکەمى ئەمساڵد؛ زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبارى ما...

لە چارەگى یەکەمى ئەمساڵد؛ زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون