تاوه‌كو قوڵایی 500 مه‌تر بیریان بۆ لێدرا
نزیكه‌ى 600 خێزانى دوو قه‌زا و گو‌ندێك سوودمه‌ندى ئاوى خواردنه‌وه بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى ده‌روبه‌رى هه‌ولێر له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا كۆتایی به لێدانى سێ بیری ئیرتیوازى ب‌و دوو قه‌زا و گوندێكى سنوورى پارێزگاكه‌یان هێنا و به‌مه‌ش نزیكه‌ى 600 خێزان لێى سوودمه‌ندن.
لێدانى بیره‌كان بە سەرپەرشتی هۆبەی بیرەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەر، لەسەر بودجەی فریاکەوتن پارێزگای هەولێر، لێدراو‌ن.
بیری ژمارە 69 لە سەنتەری قەزای خەبات بە قووڵی 400 مەتر کۆتایی پێهات و به‌هۆیه‌وه کێشەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 250 ماڵ چارەسەركرا.
بیری ژمارە 33 لە سەنتەری قەزای هەریر بە قووڵی 105 مەتر کۆتایی پێهات و نزیکەی 250 ماڵی قەزاكه سوودى لێوه‌رده‌گرن.
بیری بەدیلی ژمارە یه‌ك لە گوندی کەردز سەر بە قەزای قوشتەپە بە قووڵی 500 مەتر لێدراو کێشەی ئاوی خواردنەوەی گونده‌كه‌ى چارەسەر كرد، کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 70 ماڵن.