وێنەکان لە فەیسبووکی هۆگر ئەحمەد وەرگیراوە.
بوتڵى پلاستیكی بەکارهاتووی به‌كارهێناوه
گه‌نجێكى هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاو‌و خواردن بۆ باڵنده‌كان دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكى هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاو و خواردن بۆ باڵنده‌كان دابین ده‌كات، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بوتڵى پلاستیكی به‌كارهاتووى به‌كارهێناوه و به‌شێكیان له قه‌دی دره‌خته‌كان ده‌به‌ستێت و به‌شێكیشیانى به‌دداره‌كاندا شۆڕكردووه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، هۆگر ئه‌حمه‌د یه‌كێك له فۆتۆگرافه‌ره‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه، جگه له‌كاره فۆتییه‌كانى ئه‌مه سێیه‌م ساڵه روو له یارمه‌تیدانى باڵنده‌كان ده‌كات.
هۆگر، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى چه‌ندین وێنه‌ى ئه‌و كاره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى، لەم وەرزی گەرمایەدا با بەیەكەوە هاوكاری باڵندەكان بكەین و ده‌ڵێت “یەكەم ساڵ و دووەم ساڵ تەنیا لەهەڵەبجە ئه‌م كاره‌م بۆ باڵنده‌كان كردووه، بەڵام ئەمساڵ هەورامان و شارەزوورو هەڵەبجە بەتایبەتی ناوچەی نەوڕۆڵی”.
له 45 شوێنی ئه‌م ناوچانه ئاو خۆراكى بۆ باڵنده‌كان داناوه، چونكه ده‌ڵێت “بەهۆی وشكەساڵییه‌وە زۆربەی كانیاوەكان وشكیان كردوە و بەچاوی خۆشم بینیومە باڵنده لەبەر تینویەتی مردوە”.