هەڵەبجە
لە ناوچەی سازان تەقینەوە بووە و بریندار هەیە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە ناوچەی سازانی هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویداوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، مین تەقیوەتەوە و تا ئێستا ئەوەی دیارە شەش کەس بریندار بووە و دوانیان لە نەخۆشخانەن و چوارەکەی دیکەش بەرێکراون بۆ نەخۆشخانە.
ئارام نەجم کە شایتەحاڵی رووداوەکەیە بۆ 964 ور، ئەو کەسانە شەش کەسبوون و دووانیان هێراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە و یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
دەشلیت، بەهۆی ئەوەی شوێنەکە سەختە و دەکەوێتە قوڵی متکان لە ناوجەی سازان هێشتا نەتوانراوە ئەو بریندارانەی دیکە بهێنرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی