لە قەرەهەنجیر

سێ راوچی لەسەر راوکردنی ماسی بە نایاسایی دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

لە قەرە هەنجیر سێ راوچی لەسەر راوکردنی ماسی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی قەرەهەنجیر، تەکیەی جەباری و بنکەی قادرکەرەم سێ راوچی دەستگیر کردووە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی راوی ماسیان کردووە بە مۆلیدەی کارەبا و چەکی جۆری تاپڕ.

دەشڵێت، دەستبەسەر سەرجەم کەلوپەلەکانیاندا گیراوە و تۆمەتبارەکانیش رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە قەرەهەنجیر سێ کەس بە 15 سوێسکەوە دەستگیر کران

لە قەرەهەنجیر سێ کەس بە 15 سوێسکەوە دەستگیر کران