تەکنیکییە

کار بۆ کردنەوەی پەیمانگایەک لە قەڵادزێ دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سێ نوێنەری خۆی نارد بۆ قەڵادزێ تا فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە هەیە بۆ کردنەوەی پەیمانگەیەکی تەکنیکی لە قەزاکە هەڵبسەنگێنن.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیک چوونەتە قەزاکە، ئەوەش وەک ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی “پەیمانگەی تەکنیکی قەڵادزێ”.

بڕیاری کردنەوەی پەیمانگاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013، دواتریش دووجار لە ساڵانی 2018 و 2014 نوێکراوەتەوە.

دکتۆر هێرش رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی پەیمانگەکە دەڵێت، بە جێبەجێکردنی خزمەتێکی گەورە بە ناوچەی راپەڕین بە گشتیی شاری قەڵادزێ و بە تایبەت و خوێندکارانی دەکات و دەبێتە ناوەندێکی گرنگی زانستیی و مەعریفیی.

ئەو لە هەژماری خۆی نوسوویەتی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قایمقامنی پشدەر، بەڵێنی هەمووجۆرە پشتیوانی و هاوکارییەکی تەواوی ماددی و مەعنەویی پڕۆژەکەی پێداون و لەگەڵ قایمقام بە شێوەیەکی مەیدانیی هاوەڵی کردون بۆ بینینی چەند شوێن و بینایەک.

جگە لە قەڵادزێ، زانکۆکە وەک پۆلی تەکنیک کۆمەڵێک پەیمانگە لە چوارچێوەی کارەکانیەتی، لەوانە، په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى، پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر، پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، پەیمانگای تەکنیکی دوکان، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، په‌یمانگاى ته‌كنیكى چه‌مچه‌ماڵ، پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی کەلار.

فەرمانی وزاری کردنەوەی پەیمانگە تەکنیکی قەڵادزێ/ ئەرشیف

فەرمانی وزاری کردنەوەی پەیمانگە تەکنیکی قەڵادزێ/ ئەرشیف