هەواڵەکان
لیست هەیە و موچە نییە ئاگاداربن مەلەوانیش بوویت ئەمە مەکە
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی لیست دوای لیست دەینێرێ بۆ بەغداو لەوێوە هیچ دەنگوباس نییە، ناشزانرێ کەی ئەم دوو موچەیە دەگەنە دەستی موچەخۆرانی هەرێم.
هێشتا ئەوە یەکلانەبووەتەوە خۆپیشاندانەکەی سبەی لە سلێمانی دەکرێت یا نا، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە زۆربەیان دەستگیرکراون، ئەوانەشی ماونەتەوە دەڵێن هەر دەیکەن، ئاسایشیش دەڵێت دەمانزانی توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە رێمان لێ گرتووە.
کاتێک چوون بۆ سەیران و گەڕان، بیرتان بێت ئاوی چەم و رووبارەکان وەک هی مەلەوانگەکان نین، قووڵ و ساردو بەخوڕن، خۆتانی لێ مەدەن با سەلامەت بن.
لە قەزای خەبات جوتیارێک هەیە ئەمساڵ لە 28 دۆنم زەوی پڕ لە شووتی، تاکە یەک شوتی ساغی بۆ دەرنەچوو، هۆکارەکەشی نەخۆشییەکی شوتی وێرانکەرەیە.