لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی

“داوا دەكەین خۆپێشاندان بخەنە كاتێكی دیكە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەی ئەمنی لە پارێزگاری سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا داوا لە مامۆستایان و موچەخۆران دەكات، خۆپێشاندان نەكەن و بۆ كاتێكی دیكە دوای بخەن، دەشڵێن لەگەڵ داوای رەوای ئەوانن، بەڵام كاتی خۆپێشاندان نییە.

راگەیاندراوەكەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بەم جۆرەیە:

“ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی؛ دەردەبڕین، باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین؛ کە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت.

بۆیە، وەک چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەکانیان بەشێوەیەکی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێکی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو.

سوپاس بۆ هاوکاریی و پابەندبوون..

لەگەڵ ڕێزدا

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی

24ی حوزەیرانی 2025

موچەخۆران و مامۆستایانی سلێمانی، بەنیازن رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو خۆپێشاندانێكی گەورە رێكبخەن بۆ داواكردنی موچە و مافە داراییەكانیان.

بایكۆتى ده‌وام ده‌ستى پێكرده‌وه‌

بایكۆتى ده‌وام ده‌ستى پێكرده‌وه‌