لە شەقامێکی زاخۆ

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس بریندار بوون

شۆڕش قادری

لە شەقامێکی زاخۆ ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێراییەوە وەرگەڕا و پێنج کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردووەتەوە، “کاتژمێر 7:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆڤەرپاسی نیو زاخۆ، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ئۆپڵ ڤیكترا بە رەنگی سپی، لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی بە سیاجی ئۆڤەرپاسەکەدا کێشاوە و وەرگەڕاوە”.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و سیاجی ئۆڤەر پاسەکە کەوتووە.