ئاگریش كەوتەوە

پاشماوەی درۆن و مووشەك لە سنووری پردێ كەوتەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – پردێ

ئەمشەو دووشەممە دەوروبەری كاتژمێر 10:30 پاشماوەی درۆن یان مووشەك كەوتووەتە زەوییەكانی گوندەكانی یارمجە و بیبانی لە سنووری ناحیەی پردێ، بەشێكیان بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەكانی سنوورەكە بۆ 964، پێدەچێت ئەو پارچانەی كەوتبن، درۆن یان پارچەی مووشەك بن، هاوكات دوو لەو پارچانە دۆزراونەتەوە و بوونەتە هۆی ئاگركەوتنەوە، پارچەكیشیان تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نەدۆزراوەتەوە.

پەیامنێری 964 لە پردێ زانیاریی ئەوەشی گەیاند، كە ئاگری ناو زەوییە كشتوكاڵییەكان لە لایەن هاوڵاتیانەوە كوژێندراوەتەوە و زیانی نەبووە، هەروەها تیمەكانی پۆلیسی پردێ و تیمی هەڵوەشاندنەوەی تەقەمەنی لە كەركوك، گەیشتوونەتە سنوورەكە و خەریكی چارەسەركردنی پارچە كەوتووەكانن، كە سێ پارچەن.

ئەم ماوەیە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێران و كارابوونی سیستمی بەرگری هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، درۆن و مووشەك و پارچەی مووشەك لێرەو لەوێ دەكەون، ئەوەی باشە تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ درۆن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە

سێ درۆن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە