داوا كراوه عێراق بودجه‌ى بۆ دابین بكات
پاسه‌وانى سنوور داوا له ده‌زگاى مین ده‌كات ناوچه مینڕێژكراوه سنوورییه‌كانى بۆ پاكبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوورى سه‌ر به حكومه‌تى عێراق داوایان كردووه هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ى سنوورى كه مینڕێژكراون و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگیان لێیه له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینى هه‌رێم بۆیان پاكبكرێته‌وه، ده‌زگاى مینیش داواى كردووه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به جێبه‌جێ كردنى بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری تەکنیکی ده‌زاگى مین و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی هێزه‌كانى پاسه‌وانی سنور و هەماهەنگیکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم به‌ڕێوه‌چوو و باس له‌و بابه‌ته كرا.
عه‌لى مین، به‌ڕێوبه‌ه‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، داواكارییه‌كانى پاسه‌وانانى سنوورى به‌شێك له‌و ناوچه سنووریانه ده‌گرێتنه‌وه كه‌پێشتر مینڕێژ كراون و ده‌یانه‌وێن بنكه‌ى پاسه‌وانى لێ دروست بكه‌ن.
وتیشی “ناوچه سنوورییه‌كان به‌گشتى مینڕێژن به‌ڵام ئه‌وه‌ى پاسه‌وانى سنوور داوایان كرد بریتی بوو له شه‌ش خاڵى سنوورى له سنوورى ناحیه‌ى به‌مۆ له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌زگاى مینى هه‌رێم بودجه‌ى پێویستى بۆ ئه‌م كاره له‌ه‌رده‌ست نییه و به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه پاسه‌وانى سنوورى راسته‌وخۆ سه‌ر به حكومه‌تى فیدڕاڵین بۆیه داوایان كردووه بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان دابین بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان بتوانن ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكه‌ن.
پێشنیاری ئه‌وه‌شیان بۆ پاسه‌وانى سنوور كردووه كه بتوانن چەند تیمێک بە چاودێری و سەرپەرشتی دەزگای گشتی کاروباری مین له‌سه‌ر بنه‌ماى شێوازى مرۆیی بەپێی پێوه‌ره نێودەوڵەتی و نییشتمانییه‌كان دروستبكرێت، بەمەبەستی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پاکسازی مین لە ناوچە پیسبووه‌كانى سەرسنوره‌كان.