گوندێکی قەزای ئاکرێ

مۆلیدەیەک بە دوو کرێکاردا تەقییەوە و برینداری کردن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دوو کرێکار لە کاتی هەڵکردنی مۆلیدەی گوندی گەویلانێ لە سنووری ئاکرێ، پێیاندا تەقییەوە و برینداربوون، وتەبێژی تەندروستیی قەزایەکەش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە سووتان هەردوو کرێکارەکە رەوانەی پارێزگای دهۆک کران.

نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ، بە 964ـی وت، “ئەمشەو نزیک کاتژمێر 10:15، لە گوندی گەویلانێ لە سنووری قەزای ئاکرێ دوو کرێکار لە کاتی هەڵکردنی مۆلیدەی گوندەکەیان، پێیاندا تەقییەوە و بریندار بوون، کە بە رێژەی 15%ی جەستەیان سووتاوە”.

وتیشی، کرێکارەکان یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵە و ئەوەی دیکەش 38 ساڵە، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە سووتان لە ئاکرێ،  بریندارەکان رەوانەی پارێزگای دهۆک کران.

هەفتەیەک لەمەوبەر لە گوندێکی سنووری ناحیەی رۆڤیاش لە قەزای بەردەڕەش، کرێکارێکی تەمەن 30 ساڵ لە کاتی هەڵکردنی مۆلیدەی گوندی بەردەسۆری، پێیدا تەقیوە و دەسبتەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کرێکارێک دوای هەڵکردنی مۆلیدە گیانی لەدەست دا

کرێکارێک دوای هەڵکردنی مۆلیدە گیانی لەدەست دا