"ئەمە لۆژیکی گەلی ئێرانە"

خامنەیی: تەعەدا ناکەینە سەر کەس و تەعەداش لە کەس قبوڵ ناکەین

964+

شۆڕش قادری

عەلی خامنەیی رێبەری ئێران دەڵێت، تەعەدا ناکەینە سەر کەس و تەعەداش لە کەس قبوڵ ناکەین.

دوای هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عودەیدە لە قەتەر، خامنەیی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “تەعەدامان نەکردووەتەوە سەر کەس و بە هیچ شێوەیەکیش تەعەدا قبوڵ ناکەین و تەسلیمی دەستدرێژی هیچ کەس نابین، ئەمەش لۆژیکی گەلی ئێران”.

خامنەیی لەگەڵ ئەو نووسینە پۆستەرێکی موشەکباران و ئاگربارانی داناوە و ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەوی ئێرانی بۆ سەر قەتەری لەسەر نووسیوە کە “موژدەی سەرکەوتن” بوو.

ئەمشەو سوپای ئێران هێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر و بەحرێن و کوەیت و رایگەیاند، لە وڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان، ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.

پەیامێکى توند لە خامنەییەوە

پەیامێکى توند لە خامنەییەوە

خامنەیی داوای یارمەتی لە پوتین دەكات

خامنەیی داوای یارمەتی لە پوتین دەكات