شۆفێرەكەی بریندارە
ئۆتۆمبێلێک کەوتە رووباری گەلی عەلی بەگ
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە کانی ماران ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ و شۆفێرەکەشی بریندارە.
ئۆتۆمبێلەکە لە بەرزییەکی زۆر کەوتووەتە خوارەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن، شۆفێرەکە دەرهێنراوە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن، شۆفێرەکە رزگار کراوە و بریندارە، بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
وتیشی، “ئۆتۆمبێلەکە هەر لە ناو رووبارەكەیە، تیمەکانی ئێمە لە دوای رزگارکردنی شۆفێرەکەی کار دەکەن بۆ دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە”.
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە دووەم حاڵەتە کە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە رووبارەکانی سنووری سۆران، لە 27ـی مانگی رابردووشدا ئۆتۆمبێلێک لە بەرسرین کەوتە رووبارەوە، شۆفێرەکەشی گیانی لەدەست دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا