بە تۆمەتی سیخوڕیکردن
ئێران سەرۆکی تیمێکی ئەلیکترۆنی مۆسادی لە سێدارەدا
964+
توانا نەقی
ئێران کەسێکی دیکە لەسێدارە دەدات کە تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەوانەی لەناو وڵاتەکەدا کار بۆ ئیسرائیل دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بلاویکردەوە، بە تاوانی پێدانی زانیاری هەواڵگری بە ئیسرائیل پاش تێپەڕین لێکۆڵینەوەکەان بڕیار درا لە سێدارە بدرێت و هەر ئەم بەیانییە سزاکەی جێبەجێ کراوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە پێی بەڵگەنامەکانی کەیسەکە، ئەو کەسەی کە باس کراوە سەرۆکی تیمێکی ئەلیکترۆنیی سەر بە مۆساد بووە و لەناو خاکی ئێران کاری کردووە بۆ دەزاگی هەواڵگری ئیسرائیل.
محەمەد مەهدەوی شایستە سەرۆکی تیمێکی هەواڵگری بووە و کە ئەرگری گواستنەوەی هەواڵ بووە بۆ ئەسفەرانی مۆساد، تەسنیم وادەڵێت.
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ماوەی 11 رۆژدا کە هەواڵگری مۆساد دەستێی باڵای هەبوو لە کوشتنی فەرماندەکانی سوپا و پاسداران و بە ئامانجگرتنی چەندین شوێن حکومەتی ئێران کۆمەلیک تۆمەتبار کە گوایە کاریان لەگەڵ مۆساد کردووە دەستگیر کردون و بەشێکیشیان لە سێدارە دراون.