سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

“دەزانین ئێران یۆرانیۆمی لە كوێ شاردووەتەوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆ رایگەیاند، كار دەكەن بۆ ئەوەی شێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن، ئاشكراشی كرد، بە یارمەتی سەرۆك ترەمپ لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان زۆر نزیكین و دەشزانن ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی لە كوێ حەشار داوە.

ناتەنتیاهۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ یەكشەممە 22.6.2025 وتی، ئەو كاتەی ئامانجەكانمان دێتەدی، ئۆپەراسیۆنەكان كۆتاییان دێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، لەوە نزیكدەبنەوە هەردوو بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكیی ئێران وێران بكەن و ئاشكراشی كرد، وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ زیانی زۆری بەركەوتووە، بەڵام هێشتا بە وردی نازانن چی بەسەر هاتووە.

“ئێمە هەوڵی شەڕی درێژخایەن و پەرتەوازەبوون نادەین، بەڵام وا زووش كۆتایی بە پرۆسەكە ناهێنین”، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وای وت.

ناتەنیاهۆ روونیكردەوە، هاوئاهەنگیی ئەوان لەگەڵ ئەمریكا، وایكرد دەستكەوتی بێ پێشینە و گرنگ بەدەست بهێنن.

هەروەها وتی، زانیاریی هەواڵگرییمان هەیە ئێران 60%ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی لە كوێ شاردووەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دەیەم رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، فڕۆكەكانی ئەمریكا هەرسێ وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز و فۆردۆ و ئەسفەهانیان بە قورسی بۆردومان كرد و بە قسەی بەرپرسانی ئەمریكا و ئیسرائیل، وێستگەكانیان خاپوور كردووە.

 وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان وێرا...

 وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان وێران کرد