بۆ قسەکردن لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داواکاری ئێران دەستیپێکرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ قسەکردن لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستیپێکردووە.

کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری ئێران ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ یەکشەممە 22.6.2025 روسیا و چین و پاکستان رەشنووسێکیان رادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و داوای کۆتاییهێنانی بێ مەرجی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کرد.

ئەمە سێیەم جارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و هەفتەی رابردووش دووجار کۆبووەوە، بەڵام تائێستا هیچیان لێ سەوز نەبووە.

حکومەتی عێراق هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێ...

حکومەتی عێراق هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سەرکۆنە کرد

 وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان وێرا...

 وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان وێران کرد