پێدانی ڤیزاش راگیراوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەشێکی کارمەندەکانی دەکشێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی بەشێک لە کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزاش “بە شێوەیەکی کاتی” راگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.6.2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، لە 12ـی ئەم مانگەوە دەستیکردووە بە کشاندنەوەی کارمەندەکانی خۆی و ئەوانەی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە ئەمریکا کار دەکەن، ئەمڕۆ و دوێنێش بەشێکی دیکەیان عێراقیان جێهێشتووە.

باڵیۆزخانەکە دەڵێت، مەترسی هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی ئەمریکا و بەئامانجگرتنی شوێنە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە هەیە لەلایەن ئەو گرووپانەی کە ئیلهام لە رێکخراوە بیانییە تیرۆرستییەکان وەردەگرن.

“داوا لە هەموو هاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن کە بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن و لە هەر کۆبوونەوەیەکی گەورە یان قەرەباڵغییەک دووربن”، باڵیۆزخانەی ئەمریکا وا دەڵێت.

داواش لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکات، “بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن”.

کشاندنەوەی بەشێک لە کارمەندانی کونسوڵخانەی ئەمریکا هەولێر و باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێ...

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لێدرا