دوو کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە ماون
دووەم برینداری رووداوی هاتوچۆکەی هەڵەبجە گیانی لەدەست دا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دووەم برینداری رووداوی هاتوچۆکەی دوێنێی هەڵەبجە گیانی لەدەست دا، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە.
ئۆتۆمبێلێک بوو بە دوو کەرتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 21.6.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ئۆپتیما لە جووتسایدی زانکۆ لە هەڵەبجە وەرگەڕا و بوو بەدوو کەرتەوە، لە ئەنجامدا یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و شۆفێر و دوو سەرنشینەکەی دیکە بریندار بوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران، ئەمڕۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا و دوو بریندارەکەی دیکە هێشتا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانین.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پۆلیسەوە دەست 964 کەوتوون، تەمەنی هەموو ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون خوار 18 ساڵ بوون.
ئەمە دووەم رووداوی هاتوچۆیە لەم ماوەیەدا لەسەر ئەو شەقامە روودەدات و دانیشتووانی ئەو گەڕەکەش داوای دروستکردنی تاسە لەسەر جادەکە دەکەن، بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی دیکە روونەدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری