پێنج ئۆتۆمبێل بوون
لە حەمەوخانی هەڵەبجە رووداوی هاتوچۆ بووە؛ “دوو کەس مردن”
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
درەنگانی ئەمشەو دووشەممە/سێ شەممە، رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە روویدا، شوێنی رووداوەکە دەکەوێتە سەر رێگای حەمەوغان.
بە گوێرەی لێدوانی، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە بێت، لە رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.
بە گوێرەی سۆراغەکانی پەیامنێری 964 لە هەڵەبجە، لە ناوەندە تەندروستییەکان و شایەتحاڵەکان رووداوەکە بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 2:00 بەرەبەیان روویداوە، هۆکارەکەی تائێستا روون نەبووەتەوە، وە هاتوچۆش قسەی لە بارەوە نەکردووە.
بەڵام لە رووداوەکە لە نێوان، توێتا کامری، توێتا ئەڤەلۆن، توێتا کراون، توێتا دەبڵ قەمەرە و نیسان ئەڵتیما روویداوە، کاریگەری رووداوەکەش بەسەر لاشەی ئۆتۆمبێلەکان و دەوروبەری ناوچەکەوە دیارە.
پەیامنێری 964 باسی لەوەکرد، تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە رەوانەی پزیشکی داد کراون، بریندارەکانیش بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە گواستراونەتەوە.
ئەو رێگەی رووداوەکە تیایدا روویداوە، نزیک چەند فەرمانگەیەکی حکومی و نزیکە لە شوێنی نیشتەجێ بوون، رێگەیەکی جووت سایدە.
دیمەنی پاشماوەی رووداوەکە؛