خوشک و برایەک لە بەنداوی دهۆکدا خنکاون
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
خوشک و برایەکی بە نەتەوە عەرەب لە بەنداوی دهۆک خنکان و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە2025.6.22، لە نزیک کاتژمێر 3:00 لەسەر بەنداوی دهۆک، خۆشک و برایەک کە تەمەنیان 11 ساڵ و 23 ساڵن، خنکان، دواتر تەرمەکەیان دەرهێنراون و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کران.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی پاڕێزگای دهۆک بە964ـی وت، لەسەر بەنداوی دهۆک خوشک و برایەک بە نەتەوە عەرەب خنکاون، کە گەشتیار بوون، تەرمەکانیشیان لەلایەن هاوڵاتیان بە هاوکاری تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنران.
وتیشی، ئێستا تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ پشکنین، دوای تەواوبوونی رێکارەکان رادەستی خانەوادەکەیان دەکرێنەوە.
ئەم رووداوە دوای ئەوە دێ، دوێنێ لە ئاوی بۆگد لە سنووری كۆیە باوكێك و دوو كوڕ خنكان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا