دەستەى دەستپاکى عێراق:

لەسەر دزینى بەنزین 19 کەس دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

دەستەى دەستپاکى عێراق، دەتسگیرکردنى 19 کارمەندى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاى سەڵاحەدینى راگەیاند کە نزیکەى 240 هەزار لیتر بەنزینیان دزى بوو.

وەک ئەوەى دەستەکە بڵاوى کردووەتەوە، تیمێکى دەستەکەیان لێکۆڵینەوەیەکى دەستپێکردووە بۆ بەنزینى دابینکراوى چەند بەنزینخانەیەکى پارێزگاى سەڵاحەدین و تێبىنى کەمى بڕى بەنزینیان لەو وێستگانە بەدى کردووە.

دەشڵێت: دواى پشتڕاستکردنەوەى کەمى بەنزین بە بڕى 239 هەزار و 241 لیتر، بە بڕیارى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى تایبەتمەند لە پشکنینى دۆسییەکانى دەستپاکى لە سەڵاحەدین، 19 کارمەندى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیرکراون.

روونیشى کردووەتەوە، ئەو کەسانە بەپێى مادەى 318 لە یاساى سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.

فەرمانبەرێکى دەستەى دەستپاکى لەسەر دەستپیسى سزادرا

فەرمانبەرێکى دەستەى دەستپاکى لەسەر دەستپیسى سزادرا