کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ

ئاسمانى ئیسرائیل بەڕووى گەشتى ئاسمانیدا دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی گواستنەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، کایەی ئاسمانیی وڵاتەکە لە کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆوە دەکرێتەوە، ئەوەش بۆ گەڕاندنەوەى ئەو ئیسرائیلیانەى لە دەرەوە گیریانخواردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ کردنەوەی ئاسمانیی ئیسرائیلدا، ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی ئیسرائیلییە گیرخواردووەکان بۆ وڵات بەشێوەیەکی تەواو دەستپێدەکاتەوە.

لەسەر ئەم هەنگاوە، وەزیرى گواستنەوەى ئیسرائیل وتویەتى،”ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بە پێداگرییەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم هاوڵاتیانی ئیسرائیل بۆ ماڵەکانیان.

کردنەوەى کایەى ئاسمانى ئیسرائیل ئاسان نییە، بەتایبەت کە ئەم وڵاتە ئێستا لەژێر هەڕەشەى موشەکە بالیستییەکانى ئێراندایە، بەڵام بە وتەى وەزیرى گواستنەوەى ئەو وڵاتە، پڕۆسەکە بە هەماهەنگى وردى نێوان هەموو دامودەزگاکان ئەنجام دەدرێت تا دڵنیاببنەوە لەوەى بەسەلامەتى دواین ئیسرائیلى دەگاتەوە ماڵەوە.

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق: قەدەغەى گەشتەکانى در...

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق: قەدەغەى گەشتەکانى درێژکردەوە