لە رێگای ئەردۆگانەوە دەسپێشخەری كردبوو
كۆبوونه‌وه‌یەكى نێوان تره‌مپ و پزیشكیان له توركیا شكستى هێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێگەیه‌كی ئەمریكی زانیاری تازه‌ى له باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌ویه‌ك له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و مه‌سعود پزیشكیان ئاشكرا ده‌كات، كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌ئه‌مریكاوه بووه و ئه‌ردۆگانیش وه‌كو نێوه‌ندگبر كار بۆ رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌كه بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت “شكستى هێناوه”.
پێگەی ئەکسیۆسى ئه‌مریكی، بە پشتبەستن بە زانیارییه‌كانى بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویكردەوە، ترەمپ بە ئەردۆگانی راگەیاندوە کە ئامادەیە جێگری سەرۆک کۆمارەکەی و نێردەی تایبەتی خۆی بنێرێت، تەنانەت خۆشی بە شێوەیەکی شەخسی گەشت بکات بۆ تورکیا بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن.
ئاماژە بەوەشكراوه، ترەمپ و ئەردۆگان هەوڵیاندا کۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی لە ئیستانبوڵ رێکبخەن، بەڵام هەوڵەکان بەهۆی نەبونی رەزامەندی لایەنی ئێرانەوە شکستیهێنا.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى پێگە ئەمریكیەكە بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران نەیانتوانیوە پەیوەندی بە عه‌لى خامنه‌ئی رێبەری باڵای وڵاتەكەیانەوە بكەن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ ئەو کۆبونەوەیە.