خانمە دەست رەنگینەکە

“برمەکەى من بەرى دڵ ناگرێت”

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

هەمیشە دەوترێت شیرینى بۆ تەندروستى خراپە، بەڵام خانمێکى دەستڕەنگین لە سلێمانى بە جۆرێک کولیچە و برمە و شیرینى دروستدەکات وەکخۆى دەڵێت، بەرى دڵ ناگرێت.

دەریا سالار، شیرینى فرۆش کە هەر خۆى دروستیان دەکات، قسەى بۆ 964 کرد و دەڵیت: کولیچە و شیرینییەکانم لە ئاردى جۆ و چەند پێکهاتەیەکى تر  بەشێوەیەکى کوردەوارى دروستدەکەم و رەچاوى ئەوەم کردووە کە زیانى نەبێت بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشى شەکرەیان هەیە.

وەک باسى دەکات، شیرینییەکەى ئەو جیاوازە لە شیرینییەکانى تر و بەرى دڵ ناگرێت، وتیشى،”لە ئیشەکەى خۆم رازیم، هەربۆیە کاتێک کڕیارێک دێت دەڵێم تێستى بکە، چونکە دەزانم دواى تێستکردن دەیکڕێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شیرینى بە تام و شێوەی گوڵت خواردووە؟

شیرینى بە تام و شێوەی گوڵت خواردووە؟