هه‌ر كیلۆیه‌ك نزیكه‌ى 3000 دابه‌زیوه‌

شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر پڕۆژەکانی حەوزی ماسی داناوه‌

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

خاوەن پڕۆژەکانی حەوزی ماسی لە سەر زێی بچوک ده‌ڵێن، ئەوان زەرەرمەندی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلن، چونكه‌ بازاڕى نه‌هیسَشتوون و نرخى ماسی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

جومعە عەبدوڵا، خاوەنی پرۆژەی حەوزی ماسی بە 964ـی وت، ئەم شەڕەی نێوان ئەم دوو وڵاتە دروستبووە لە زەرەری خاوەن پرۆژەکانە و نرخی ماسی رۆژ بەرۆژ لە دابەزیندایە.

وتیشی ”پێش شەڕەکە نرخی یەک کیلۆ ماسی حەوت تاوه‌كو هەشت هەزاری دەکرد، به‌ڵام ئێستا ناگاته‌ پێنج هەزار دینار”.

به‌قسه‌ى جومعه‌، مەسروفی بەخێوکردنى ماسی زۆر قورسە ئەگەر بەم شێوازە گرژیەکان بەردەوام بن زەرەرمەندی سەرەکی ئه‌وان دەبن.

پشتیوان خالیدیش خاوەن پرۆژەی حەوزی ماسییه‌، ده‌ڵێت، بەرهەمهێنانی ماسی زیاتر لە حەوت مانگی دەوێت، مەسرەفه‌كانى کارەبا، ئاو، عەلەف دوو ئەوەندی ئەرکی ئه‌وانی قوڕستر کردوە، بەم نرخەکەمەی ئێستا لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان هیچ بۆ ئه‌وان ناوەستێت و تەنیا مایەکاری دەردەچن.

نرخی یەک تۆن عەلەف لە 900 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوه‌كو یەک ملیۆن و 100 هەزار دینار.

بەپێی ئەو داتایانەی دەست 964 کەوتووە، تەنیا لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر زیاتر لە 300 پڕۆژەی حەوزی ماسی هەن، کە پیشەی سەرەکی ئەو گوندانەن کە لە نزیک زێی بچوکن، بەپێی داتا نافەرمیەکانیش ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار تۆن ماسی بەرهەم دەهێنن.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هەڵمەتی روخاندنی حەوزی ماسی لە خورماتوو دەستیپێکرد

هەڵمەتی روخاندنی حەوزی ماسی لە خورماتوو دەستیپێکرد

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کە...

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە

لە 300 پڕۆژە تەنیا 10 پڕۆژەی حەوزی ماسی ئاغجەلەر مۆڵەتیان...

لە 300 پڕۆژە تەنیا 10 پڕۆژەی حەوزی ماسی ئاغجەلەر مۆڵەتیان هەیە