شەقامەكە بازنەییە بە دەوری شاردا

زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ تەرخان کرا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ تەواوکردنی شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ کە بە شەقامی مام ناسراوە.

ئەمڕۆ شەممە 21.6.2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی راپەڕین رایگەیاند، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 402 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامەکە.

ئێستا قۆناغی چوارەمی شەقامەکە چووەتە خزمەتی هاوڵاتیان و بەشی پێنجەمی سایدی دووی شەقامەکە لە بواری تەندەریندایە.

ئەو پارەیەی تەرخانکراوە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانییە و بە شێوەی نەختینە و قۆناغ خەرج دەکرێت.

پڕۆژەی 60 مەتریی قەڵادزێ، لە 2013ـوە، بەردی بناغەی بۆ دانرا، لە رابردوودا بەردی بناغەی قۆناغەکانى یەکەم و دووەم و سێیەم، کە دانراوە، قۆناغەکانی تەواو کراون، لە 2022 بەردی بناغەی قۆناغی چوارەم دانرا.

شەقامەکە بازنەیەکە بە دەوری شاردا، بەشێکیان ئەو چوار قۆناغە بوو، بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست چەند ساڵێک دواکەوتووە، دەبوو پێشووتر تەواو بکرایە.

شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ قیردەکرێت

شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ قیردەکرێت