40 ملیۆن دیناری لە گیرفانی خۆی پێدان

فەرماندەیەکی پێشمەرگە موچەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی دابینکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەرپرسێکی پێشمەرگە دوای ئەوەی زانی، دۆخی بەشێک لە پێشمەرگەکانی بەھۆی دواکەوتنی موچەوە خراپە، بڕی 40 مليۆن دیناری لە گیرفانی خۆی پێدان.

سیروان شکور ئامر فەوجی یەک لە لیوای 711ـی ھێزەکانی 70 بە 964ـی وت،”رۆژانی یەکشەممە وەجبەی پێشمەرگەکان دەگۆڕێت، یەکێک لە پێشمەرگەکانم تەلەفۆنی بۆکردم و وتی، ئەم ھەفتەیە ناتوانم بێمەوە بۆ دەوام، یەک دینارم پێ نییە و دوو مانگیشە پارەی کرێ خانووم نەداوە”.

“ھاوکاری ئەو پێشمەرگەیەم کرد و بڕیارمدا بڕی 40 ملیۆن دینار دابین بکەم، بۆ ئەو پێشمەرگانەی دۆخی مادییان خراپە، لە 100 ھەزارەوە تا 300 ھەزار دینارم پێداون لەبەر خودا، تا ئەوکاتەی موچەکانیان دێت”، سیروان شکور وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە پێشمەرگەکان پارەکەیان پێدراوە، بەشێکی دیکەش ئەم ھەفتەیە دێنەوە بۆ دەوام و پارەکەیان پێدەدرێت.

وا لە کۆتایی مانگی شەش نزیک دەبینەوە، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە، ئەوەش لەکاتێکدایە، موچەی مانگی 12ـی پار کەس باسی ناکات و چارەنوسی نادیارە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پێشمەرگە موچە وەردەگرێت و لە غەزەش ئاگربارانە

پێشمەرگە موچە وەردەگرێت و لە غەزەش ئاگربارانە

گرفت لە موچەی یەکەی 70 دروست نەبووە و تەنیا خانەنشینانی ...

گرفت لە موچەی یەکەی 70 دروست نەبووە و تەنیا خانەنشینانی پێشمەرگە موچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە