هەواڵەکان ببینە
پێشمەرگە موچە وەردەگرێت و لە غەزەش ئاگربارانە
+964
ژووری هەواڵ
زەوی یەک پارچە ئاگرە… دوێنێ ئەم کاتانە دانیشتوانی غەزە ئاهەنگی شادی و خۆشیان دەگێڕا بەهۆی هێرشە چەکدارییەکەی حەماسەوە، ئەمڕۆ دیمەنەکان پێچەوانەن، بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکە دەرگایان لە خۆیان داخستووە و لەناو شێڵتەرەکاندا ناوێرن بێنە دەرەوە، ئیسرائیل سەرو 300 کەسی لێکوشتوون و دەیان باڵەخانەی تەختی زەوی کردووە.
دەگەڕێینەوە بۆ خەبەری موچە، بڕیارە سبەی دووشەممە لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی نۆ وەربگرن.
لە موچەوە بۆ نەوت، نەوتە سپیەکەی ماڵان گران بووە و 10 هەزاری چووەتە سەر.