فەرمانبەرانی رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر لەكاتی ئەركدا
هەر دەوام دەستی پێکردەوە
لە چەمچەماڵ کێشەی فۆڕمی خۆراکت هەبوو بچۆ بۆ قایمقامیەت
964+
محەمەد فاتیح
بەشێك لە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان كێشەیان هەیە لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراك و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی و بەشی خۆراکی قەزای چەمچەماڵيش داوا لەو كەسانە دەكات سەردانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەشی خۆراک بکەن.
بەشی خۆراکی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە ئەو کەسانەی كێشەیان هەیە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەشی خۆراک بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئیستیمارەی تایبەت.
كێشەكان بریتین لە:
-ئەوکەسانەی بەهەرهۆکارێک وێنەیان لەلایەن سیستەمەکەوە قبوڵ ناکرێت وەک نەخۆشی و نەشتەرگەری جوانکاری و سوتاوی و …..هتد.
-ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە ( تەڵاق).
-ئەو کەسانەی بەهەڵە پڕیان کردۆتەوە و ئێستا دەیانەوێت گۆڕانکاری تێدابکەن.
“بەشی خۆراک لە پێشوازی هاوڵاتياندا دەبێت لە رۆژی یەکشەممەوە 22.6.2025 فۆرمی تایبەتیان بۆ پڕدەکاتەوە و ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت بۆ چارەسەر”.