پایتەختی كوردستان دەبەستێتەوە بە چەندین پارێزگاوە

پارێزگای هەولێر: شادەماری رێگاكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

964+

محەمەد فاتیح

شادەماری رێگاكانی هەرێمی كوردستان كه رێگەی دووسایدی كۆیە – هەولێره بە بەرزترین ئاستی ئەندازیاری جێبەجێ دەكرێت.

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە پڕۆژەكه بە گوژمەی ( 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ) جێبەجێ دەكرێت و پڕۆژەیەكی ستراتیژی رێگاوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری رێگاوبانی کوردستان و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك”.

وتيشى، “قۆناخی یەكەم و دووەمی پڕۆژەكه 37 كیلۆمەترە و ئێستا كاری تێدا دەكرێت و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە، وادەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە 1275 رۆژە، بڕیار وایە لە مانگی 3ـی 2028 پڕۆژەكە تەواو بكرێت”.

دەشڵێت، “پێشتر پڕۆژەكە دوو لاین دەڕۆیشت و دوو لاین دەهات، بەڵام لە گرێبەستی نوێدا پڕۆژەكە بووە سێ لاین رۆیشتن و سێ لاین هاتن و تایبەتمەندییەکەشی زۆر بەرزكراوەتەوە، هەموو سووڕانەوەكان لە پڕۆژەكە گۆڕدران بە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس، کە هاوڵاتیيەك لە هەولێرەوە دەڕوات بەرەو كۆیە یان بە پێچەوانەوە، تووشی هیچ گرفت و خاوبوونەوەیەک نابێت”.