62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین قه‌وانى تۆمار كردووه
دواى 29 ساڵ روفاتى ئایشه‌شان له دیاربه‌كر نێژرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 29 ساڵ له كۆچی دوایی كردنى، رووفاتى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد ئایشه‌شان له شاری ئیزمیر گواسترایه‌وه زێدی خۆى له دیاربه‌كر و له مه‌راسیمێكدا روفاته‌كه‌ى نێژرایه‌وه.
ئایشە شان له‌دایكبوونى ساڵى 1938ـى شارى دیاربه‌كره،لە ساڵی1963 بۆیەکەمجار لە ئەستەمبوڵ قەوانێکی تۆمارکرد بەناوی ئەز خەزالم و خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى گۆرانییه، له رۆژى 18.12.1996 كۆچی دوایی كرد و پێشتر وه‌سیه‌تى كردووه كه له زێدى خۆى له شارى دیاربه‌كر بنێژرێت.
ئاژانسی فورات نیوز، بڵاویكرده‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ى روفاتى ئایشه‌شان له شارى ئیزمیر و ناشتنه‌وه له گۆڕستانى ینیكۆى ناحیه‌ى رزانى شارى دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و هاوڵاتیانێكى زۆر، به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى “ژن، ژیان، ئازادى” به‌شدارى مه‌راسیمه‌كه بوون.
یوكسل ئه‌فشار، كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ى ئایشه‌شان به ئاژانسه‌كه‌ى وتووه، هه‌رچه‌نجده ئه‌وان ئه‌مڕۆ دڵته‌نگن به‌ڵام به‌هیممه‌تى هه‌موولایه‌ك تونیویانه داواكالرى گه‌لى كورد بۆ گواستنه‌وه‌ى روفاته‌كه‌ى جێبه‌جێ بكه‌ن.
لایخۆشییه‌وه سه‌را بوجاك، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى دیاربه‌كر، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه گواستنه‌وه‌ى روفاتى ئایشه‌شان رۆژێكی مێژووییه بۆ ئه‌وان چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئایشه‌شان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى.