بەشی تاقیگە داوای موچە دەکەن

سەردانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار مەکەن بایکۆتە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دوێنێ چوارشەممەوە کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بایکۆتیان کردووە و پزیشکەکانیش نەخۆش نابینن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، لەھەوڵداین رۆژی یەکشەممە دەوام دەستپێبکاتەوە.

حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ـی وت، تەنھا بەشی تاقیگە بایکۆتیان کردووە، ئەگەر تاقیگەش دەوام نەکات ھەموو بەشەکانی دیکە خۆی دەوەستێت و پزیشکیش ناتوانێت نەخۆش ببینێت ئەگەر تاقیگە نەبێت پشکنینەکان بکات”.

“کارمەندانی بەشی تاقیگە گریبەستی پەرەپێدانن، چەند مانگێکە موچەیان وەرنەگرتووە بۆیە بایکۆتیان کردووە، ھەوڵەدەین رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو دەوام دەستپێبکاتەوە”،حارس محەمەد وەی وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامەکەیان بەجۆرێک بۆرێکدەخەینەوە لەگەڵیان بگونجێت و دەوام دەستپێبکاتەوە، بە کردنەوەی بەشی تاقیگە دەوام لە نەخۆشخانەکە دەستپێدەکاتەوە.

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەشەوە، فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلار بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتیان کردووە و لەبەشێک لە فەرمانگەکانی دیکەش، دەوامی فەرمانبەران بووە بە نۆرە”تەناوب”

پێداچوونەوە: توانا نەقی

فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلار بایکۆتیان کرد

فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلار بایکۆتیان کرد