له‌ نزیكه‌ى 90 تۆنه‌وه‌ بووه‌ته‌ زیاتر له‌ 31 تۆن

خۆڵبارین له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 50 تۆن كه‌می كردووه‌‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی نوێترین ئامار كه‌ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر بۆ رێژه‌ى خۆڵبارینی له‌سنوورى پارێزگاكه‌ى كردووه‌، دره‌ده‌كه‌وێت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر خۆڵبارینه‌كه‌ كه‌مى كردووه‌ و به‌جۆرێك له‌ 90 تۆن خۆڵبارین بووه‌ته‌ سێ تۆن و 100 كیلۆگرام.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌ چوار وێستگه‌ى جیاوازه‌وه‌ چاودێری خۆڵبارین له‌ سنووره‌كه‌ى ده‌كات، جگه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر، سێوێستگه‌شی له‌ قه‌زاكانى كۆیه‌، پیرمام و هه‌ریر داناوه‌.

به‌پێی دوایین ئامار كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌ بۆ 964ـى ناردووه‌، نموونه‌ى بارینى خۆڵ له‌ رێكه‌وتى 5.5.2025 تا 3.6.2025 له‌م وێستگانه‌ وه‌رگیراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى خۆڵبارین له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر 3.9 ملیگرام، له‌ كۆیه‌ به‌ رێژه‌ى 14 ملیگرام، پیرمام به‌ رێژه‌ى چوار ملیگرام و هه‌ریریش به‌ رێژه‌ى هه‌شت ملیگرام، خۆڵ باریوه‌.

به‌راورد به‌ مانگى پێشتووتر، كه‌ ئاماره‌كه‌یان‌ له‌ 7.4.2025 تا 5.5.2025 بڵاوكردبووه‌وه‌، خۆڵبارین له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر 20.4 ملیگرام بوو، له‌ كۆیه‌ به‌ رێژه‌ى 26 ملیگرام، پیرمام به‌ رێژه‌ى 19.6 ملیگرام و هه‌ریریش به‌ رێژه‌ى 14.8 ملیگرام، خۆڵ باریوه‌.

به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ى كه‌ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر بۆ رێژه‌ى خۆڵبارینى كردووه‌ له رێكه‌وتى‌ له‌ 7.4.2025 تا 5.5.2025 رێژه‌ى خۆڵبارین له‌ سنوورى پارێزگاكه‌ بریتی بووه‌ له‌ 800 تۆن و 800 كیلۆگرام، به‌ڵام له رێكه‌وتى‌ 5.5.2025 تا 3.6.2025 رێژه‌ى خۆڵبارین 31 تۆن و 100 كیلۆگرام بووه‌.

خۆڵبارینەکە تا 500 مەتر ئاستی بینین کەمدەکاتەوە

خۆڵبارینەکە تا 500 مەتر ئاستی بینین کەمدەکاتەوە

خۆڵبارین لە هەولێر و سلێمانی 53 کەسی ناردووەتە نەخۆشخان...

خۆڵبارین لە هەولێر و سلێمانی 53 کەسی ناردووەتە نەخۆشخانە

خۆڵبارین ئاسمانی کوردستانی کردەوە بە نیسکافەیی و سێ رۆ...

خۆڵبارین ئاسمانی کوردستانی کردەوە بە نیسکافەیی و سێ رۆژێش بەردەوام دەبێت