درەنگانی شەو کۆتایی دێت

خۆڵبارینەکە تا 500 مەتر ئاستی بینین کەمدەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

رەشەبا خۆڵی لە بیابانەکانی سەماوە و هەڵگرتووە و لە ئاسمانی ژمارەیەک شاری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی بە دابارین کردووە، کاریگەرترین ناوچە شاری کەرکوک دەبێت بە دابارینەکە.

پێشبینی دەکرێ، ئاستی بینین لەو پارێزگاکە بۆ 500 مەتر کەمبکاتەوە.

ئەمە پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانە لە وەزارەتی گواستنەوە، دیلان رەشاد بە 964ی وت، لە ئەنجامی نزمە پەستانێکی باشووری عێراق شەپۆلێکی خۆڵ بارین و رەشەبا هەندێ لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە.

پێشبینی دەکرێ، زیاتر ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری دابارینەکە بن.

وتەبێژەکەی وەزارەتی گواستنەوە وتی، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز بێت.

زانیاری لەسەر مەودای بینینی ئاسۆیی هەندێ لەناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر – 8 کیلۆمەتر
پیرمام – 6 کیلۆمەتر
سلێمانی – 10 کیلۆمەتر
چەمچەماڵ – 7 کیلۆمەتر
زاخۆ – 9 کیلۆمەتر
دهۆک – 10 کیلۆمەتر
کەرکوک – 500 مەتر
دوز- 800 مەتر
شەمامک – 7 کیلۆمەتر
خانقین 10 کیلۆمەتر