بەهۆی کارکردن لە شەقامی 60 مەتری

لە ئەمڕۆوە شەقامێکی کەلار دادەخرێت 

964+

توانا نەقی

کارکردن لە شەقامی 60 مەتری کەلار بەردەوامە و بەهۆی کارکردن لە سایدی دووەم یەکێک لە شەقامەکان دەورووبەری لە ئاوارەکانەوە دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، بەبۆنەی کارکردن لە سایدی دووەمی شەقامی شەست مەتری کە بە شەامی حەولی کەلار ناسراوە ئەمڕۆ شەقامی ئاوارەکان بۆ شەقامی حەولی دادەخرێت.

شارەوانی دەشڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لەبەرامبەرداو وەکو بەدیل شەقامی تەنیشت مزگەوتی ئاشتی بەکاربهێنن.

شەقامی حەولی کەلار دەکرێت بە شەقامی 60 مەتری و لە ئێستادا کارکردن تیایدا بەردەوامە لە بەردەسوورەوە هەتا گردەگۆزینەوە.

بەهۆی فراوان بوونی کەلارەوە بەشێك لە تاوەرەکانی کارەب...

بەهۆی فراوان بوونی کەلارەوە بەشێك لە تاوەرەکانی کارەبا دەگوازرێنەوە