لە سنووری شەمامک

 ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە پاشماوەکەی تەقێندرایەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی شەمامکی هەولێر دوو درۆن خرایە خوارەوە ئێستاش لەلایەن ئاسایشەوە پاشماوەی درۆنی دووەم تەقێندراوەتەوە.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە کە لە نزیک گوندی پیرداودە و هاوڵاتیەکی ئەو سنوورە دەڵێت، دەنگەکەی ئەوەندە بە هێز بووە و پەنجەرەی ماڵەکانیان لەریوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئەوەی بە 964 وت، ئەو دەنگە گەورەیە تەقاندنەوەی پاشماوەی درۆنی دووەم بووە کە ئێوارە خراوەتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

درۆنێک لە پڕۆژەیەکی تەواونەکراوی هەولێر کەوتەخوارەوە

درۆنێک لە پڕۆژەیەکی تەواونەکراوی هەولێر کەوتەخوارەوە