درۆنێک لە پڕۆژەیەکی تەواونەکراوی هەولێر کەوتەخوارەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا بە دیاریکراوی، كاتژمێر 1:41 خولەك درۆن بەسەر ئاسمانی هەولێر دەسوڕایەوە دواتر لەلایەن سیستەمی بەرگری كونسولخانەی ئەمریكا لەهەولێر بەبێ زیان خرایە خوارەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پەیامنێری 964 بەڕێکەوت بۆ شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند، شوێنی رووداوەکە لەنێوان گەڕەکەکانی زین سیتی و شاوێس بووە کە دەکاتە خوار کونسوڵخانەی ئەمریکی، هێزە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

دەشڵێت، تیمەكانی هەڵگرتنەوەی درۆن جەختیان لەوە كردەوە بەبێ زیان خراوەتە خوارەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هەولێر ئارامە و تەنیا زەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا بوو

هەولێر ئارامە و تەنیا زەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا بوو