ژنە فەرمانبەرێک لە سلێمانی
“تووشی دڵەڕاوكێ هاتووین و شەوان گوێمان لە دەنگی درۆنە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوڵاتییەكی شاری سلێمانی، كە فەرمانبەرە و نزیكەی 50 رۆژە موچەشی وەرنەگرتووە، دەڵێت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە لە دڵەڕاوێكدا دەژین.
تارا محەمەد لە بازاڕی سلێمانی بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، شەوان تا درەنگ سەیری هەواڵەكان دەكەن و چاوەڕێن وەزعە لایەك بە لایەكدا بكەوێ.
دەشڵێت، “ترسمان هەیە و گوێمان لە دەنگی درۆن بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا”.
تارا دەڵێت، خۆی وەزعەكە خراپ بوو ئەوەشی هاتەسەر، ئەوەش ناشارێتەوە، بەهۆی دابەشنەكردنی موچە و ئەو شەڕەی هەیە، دەستیان بە گیرفانیان گرتووە و پارە خەرج ناكەن، مەگەر بۆ پێویستییە زەروەرەكان نەبێت.
فەرمانبەران و موچەخۆرانی كوردستان ماوەی نزیكەی 50 رۆژە موچەیان پێنەدراوە و حكومەتی فیدڕالی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە، ئەمەش باردودۆخی فەرمانبەرانی خراپتر كردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا