هیچ زیانێکی نەبوو
موشەکێک لە ناو قەزای قەرەداغ کەوتە خوارەوە
964+
ژێوار خدر
کەمێک پێش ئێستا مووشەکێکی نەتەقیو لە قەزای قەرەداغ کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شیرین مەحمود، قایمقامی قەزای قەرەداغ بە 964ـی وت، مووشەکێکی نەتەقیو لە ناو قەزاکە کەوتووەتە خوارەوە.
وتیشی، ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە نزیکەی 500 کم لە ناو قەزاکەوە دوورە، شوێنەکە هیچ کەسێکی لێ نەبووە و کەس بەرنەکەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەبارەت بەوەی موشەکەکە لە کوێوەوە ئاڕاستەکراوە و هی چ وڵاتێکە، قایمقامی قەرەداغ وتی، ئێمە ناتوانین هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەو بابەتە رابگەیەنین چونکە ئەوە پێویستە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت و ئیشی لایەنی ئەمنی و پۆلیسە
لە چەند رۆژی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەوە چوارەمین جارە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی کوردستان، مووشەک و درۆن کەوتوونەتە خوارەوە و تا ئیستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادديی کەم