بەهۆی شەڕەوە بە رێگای وشکانی هاتنەوە

“ئەم شەڕە رێڕەوی سەفەرەکەی لە ئێمە گۆڕی”

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەشێک لەو حاجیانەی بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە رێگای فڕۆکەیان گۆرا بۆ وشکانی، بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەولێر و ئاوی زمزم و خورماوە بە باوەشی ئازیزانیان شادبوونەوە، کە ژمارەیان 300 حاجیە.

پەیامنێری 964 بەیانی زوو لە پێشوازی حاجیان بوو، لەگەڵ هەندێکیان دەمەتەقێی کرد تا بزانێ گۆڕینی رێگاکە و ئەو شەڕە کاریگەری لەسەر سەفەرەکەیان هەبووە،  حاجی موختار ئەحمەد وتی،” سەفەرێكی تەواو ئارام بەخشە خوای گەورە بانگێشتی كردووین، تەنیا رێڕەوی سەفەرەکەمانی گۆڕی ئەم شەڕە”

بەشێکیان باسیان لەوەکرد کە رێگاکە تۆزێک نارەحەت بوون و دەرفەتی دوعاکردنیان کەم بووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ئەو حاجیانەی بە فڕۆکە گەشتیان کردبوو کەی دەگەڕێنەوە؟

ئەو حاجیانەی بە فڕۆکە گەشتیان کردبوو کەی دەگەڕێنەوە؟