هیچ زیانێکی گیانی نەبوو
لە کەرکوک پارچە مووشەکێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک پارچە مووشەکێک بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و جگەلە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، گومان دەکرێت ئەو تەنەی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا کەوتووە پارچە مووشەک بێت
بێکەس داود، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوایە بە 964ـی وت، پارچە مووشەکەکە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵدا کەوت، کە لە گەڕەکەکەماندا وەستێنرابوو.
وتیشی، ئەو کاتەی پارچە مووشەکەکە کەوتووەتە خوارەوە، کاتی نان خواردن بووە و هیچ کەسێک لە دەرەوە نەبووە، سوپاس بۆ خوا هەمووان سەلامەتن و رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تیمەکانی هەڵگرتنەوی تەقەمەنی ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە پارچە مووشەکەکە .
پێداچوونەوە: ژێوار خدر