بینای قایمقامییەتی قەرەداغ، کە لە سۆشیاڵ میدای قایمقامییەت وەرگیراوە.
قایمقامییه‌ت ئیشی لەسەر دەكات
قه‌ره‌داغ بەدەست ماتۆڕسكیل و سه‌گى بێلانە دەناڵێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى سنووره‌كه‌ى كۆبووه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك كێشه‌و گرفتن قەزاکەی دا، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ماتۆڕسكیله‌كان و سه‌گى بێلانه‌ى ناو كۆڵانه‌كان.
قایمقامییه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه باس كراون پێشر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاڕاسته‌ى قایمقام كراون، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا، ئەو ماتۆڕسکیلانەی بونەتە هۆی بێزارکردن و ئازاردانی هاوڵاتیان و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ نابن، دەست بەسەر بکرێن و هه‌رچى سەگی بێلانەى ناو کۆڵانەکانیش هه‌یه بگوازرێنەوە بۆ شێڵتەرەکان.
كارى رێکخستنه‌وه بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەلایەن کۆمپانیای ئۆرانۆس بكرێت و رۆژانى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك زیادبکرێت.
رێکخستنه‌وه بۆ شۆستەو شەقامەکان بكرێت و ئەو شوێنانەش چۆڵ بكرێن كه موڵکی گشتیە و لەلایەن دوکاندارەکانەوە بەکاردەهێنرێن.
لیژنە هاوبەشەکان وردتر چاودێریکردنی بازاڕ لە رووی تەندروستی و پاک‌وخاوێنی و نرخەکان ئه‌نجام بده‌ن.
كارى رێکخستنه‌وه بۆ دابەشکردنی ئاو بەسەرهاوڵاتیان و بەرنامەی دابەشکردنی کارەباو مۆلیدەکان بكرێت بە جۆرێک له خزمه‌تى هاوڵاتیان دابێت.