نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا
پەیامنێری 964 شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی هەولێری دۆزییەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
زەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا لێدرا و درۆنێکیش کەوتە خوارەوە لە هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پەیامنێری 964 کەوتە گەڕان و لە دووری یەک کیلۆمەتر لە کونسوڵخانەوە پاشماوەی درۆنەکەی دۆزییەوە، بەڵام تیمەکان رێگەیان نەداوە وێنەی بگرێت.
پەیامنێر دەڵێت، بە چاوەکانی خۆم درۆنەکەم بینی، دوو کۆپتەریش بەردەوام بە ئاسمانی هەولێر و نزیک فڕۆکەخانە دەسوڕێنەوە، بەڵام دۆخی هەولێر ئارامە و هیچ شتێکی مەترسیدار نییە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح