لە وەرتێ

تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە گوندی کەڵێتەی سەر بە ناحیەی وەرتێ، تراکتۆرێک کەوتە سەر پشت و شۆفێرەکەی کەوتە ژێری، بەهۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک شۆفێرەکەی بریندار بوو، لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئاشتی، شۆفێرەکە گیانی لە دەستداوە.

وتیشی، ناسنامەی شۆفێرەکە دیار نییە، بەڵام ئەوەی هەیە گەنجێکە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵە، لە نەخۆشخانەی ئاشتی توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا