سەرقاڵى کۆکردنەوەى زانیارى بووە

ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلی راگەیاند، کە سەرقاڵى کۆکردنەوەى زانیارى بووە لەسەر خاکى وڵاتەکەى.

تەلەفزیۆنی فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەی سنووری سەڵماس لە پارێزگاى ورمێ خراوەتە خوارەوە کە سنووری ئاسمانى وڵاتەکەى پێشێلکردووە.

بەگوێرەى سەرچاوەکە، فڕۆکەکەى ئیسرائیل بۆ سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر خاکى ئێران چووەتە ئاسمانى ئێران بەڵام سیستمى بەرگرى ئێران توانیوویەتى فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەدرێژایى شەوى هەینى لەسەر شەممە، ئێران و ئیسرائیل خاکى یەکدییان بەچڕى بۆردوومانکرد، هەردوولایەنە دژبەرەکەش هۆشدارى لە فراوانکردنى هێرشەکانى سەر یەکدى دەدەن.

مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردەوە نەک هێزی ئاسمانی ئیسرائی...

مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردەوە نەک هێزی ئاسمانی ئیسرائیل