کورد باج دەدات؟

هاوڵاتیان بە گومانن: شەڕەکە دۆخەکە خراپ دەکات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هاوڵاتیانى لە سلێمانى بۆچوونى جیاوازیان هەیە لەبارەى رووبەڕووبونەوەکانى ئیسرائیل و ئێران، بەڵام ئەوەى هەموویان لەسەرى کۆکن،”شەڕ نەهامەتى بەدواوەیە”.

“شەڕ لە ئۆکرانیایە و لێرە باجەکەى دەدەین و شت گرانبوو”، ئەوە بۆچوونى هاوڵاتییەکە لە سلێمانى.

هاوڵاتییەکى تر پێى وایە، لەو شەڕەدا کورد دوو جار باج دەدات، جارێک وەک کورد جارێک وەک عێراقى.

964 لێى پرسین شەڕەکە چ کاریگەرییەکى دەبێت، ئەوان هەریەکە و لە تێگەیشتنى خۆیەوە وەڵامیان دەدایەوە، بەڵام هەموویان هاوڕابوون کە شەڕ نەهامەتى بەدواوەیە نەک چارەسەر.

ئەوان هیوا دەخوازن، زوو ئاگرى شەڕەکە بکوژێتەوە و ئاشتى بەرقەرار بێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئێران وەڵامى دایەوە؛ موشەکەکان گەیشتنە تەلئەبیب

ئێران وەڵامى دایەوە؛ موشەکەکان گەیشتنە تەلئەبیب