ئیسماعیل قائانى، فەرماندەى سوپاى قودسى سوپاى پاسداران..وێنە: مێهر
میدیاى ئەمریکى؛ قائانى کوژراوە
ئێران و میدیاکەى بێدەنگە؛ لەبارەى کوژرانى قائانییەوە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە تائێستا حکومەت و میدیاى ئێران هیچ روونکردنەوەیەکى نەداوە و بێدەنگە، بەڵام بەپێى هەواڵى میدیاى ئەمریکى بێت، ئیسماعیل قائانى، لە هێرشیکى ئیسرائیلدا کوژراوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئێرانی رایگەیاند کە ئیسماعیل قاعانی فەرماندەى فەیلەقى قودسی سوپاى پاسدارانی ئێران کوژراوە.
تائێستا حکومەت و میدیاى ئێران، لەبارەى ئەم هەواڵەوە هیچ شتێکى فەرمی و نافەرمیان بڵاو نەکردووەتەوە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، ئێران کوژرانى هەریەک لە (محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، غوڵام عەلی، فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد، فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری ئێران)ـى راگەیاند.