وەک رۆژانى دیکە
هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى لە حاجى ئۆمەران بێ گرفتە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
هەرچەندە گەشتە ئاسمانییەکانى ناوچەکە بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئێران پەکى کەوت، بەڵام هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەرانەوە بێ گرفتە و خەڵک بە لێشاو هاتوچۆ دەکەن.
سلێمان دەشتی، هاوڵاتیەکی دانیشتوی پیرانشارە لە رۆژهەڵاتى کوردستان، لە دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران بۆ پەیامنێر 964 قسەى کرد و وتى،” دوێنێ شەو گوێبیستی دەنگی تەقینەوەی زۆر بووین، بەڵام بەیانی دۆخەکە ئاسایی بووەوە خەڵک لە دەرەوە بوو، ئێستاش دەگەڕێمەوە بەرەو پیرانشار و بارودۆخ ئاسایە”.
لاى خۆیەوە، سلێمان رەحیم زادە کە هاوشارى سلێمان دەشتییە بە 964ـى وت،” بەیانی کە هاتین بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوی ئێران قەرەباڵغیەکی زۆر هەبوو، خەڵک بە لێشاو لە ئێران دەگەڕایەوە بۆ کوردستان و هیچ گرفێت بۆ هاتوچۆ دروست نەبووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح